سیستمی خۆراکی ڕووەکی ڕێگری لە جۆرێک شێرپەنجە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان باشترین سیستمی خۆراکی بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی سنگ سیستمی خۆراکی ڕووەکی بێ گۆشتە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر کەم گۆشتان خواردەوە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی سنگ بەڕێژەی %14 کەمتر بووە بەراورد بەو کەسانەی زۆر گۆشتیان خواردووە، سیستمی خۆراکی ڕووەکی تەندروست کە پێکهاتبێت لە میوە، سەوزەوات، دانەوێڵە تەواوەکان، چەرەسات و پاقلەمەنیەکان باشترین سیستمی خۆراکیە بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی سنگ.

ئەو سیستمە خۆراکیە ڕووەکیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە خانەکان دەکەن و ڕێگری لە دروستبوونی وەرەمەکان دەکەن، بەڵام ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری و کالۆریان زۆرە مەترسی زیادبوونی کێش و توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجەی سنگ زیاددەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا