پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی جومگەکان بەتایبەتی ئەژنۆکان بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، چەندین دەرمان و چارەسەری سروشتی بۆ چارەسەرکردنی بەکاردەهێنرێت.
سێ جۆر لە بەهاراتەکان تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە و یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری ئەژنۆکان دەدەن:
-زەردەچەوە
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و جگەر هەیە، یارمەتی کەمبوونەوەی ئازاری ئەژنۆکان دەدات.
-زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە و بەیەکێک لە چارەسەرە سروشتیە باشەکان بۆ ئازاری ئەژنۆ دادەنرێت.
-دارچینی
دژەئۆکسان و هەوکردنە سوودێکی زۆری بۆ کەمبوونەوەی ئازاری ئەژنۆکان هەیە.