کێن ئەو کەسانەی نابێت گێزەر بخۆن؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی ڕووسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ئۆلگا کۆرابلیۆڤا ڕایگەیاند ئەو کەسانەی تووشی هەندێک لە نەخۆشی دەبنەوە باشترە لە خواردنی گێزەر دووربکەونەوە.

گێزەر یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و کارۆتینەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، بەڵام لەکاتی هەندێک نەخۆشی و بارودۆخی تەندروستیدا باشترە نەخورێت.

پزیشکەکە دەڵێت:”ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی جگەریان هەیە نابێت گێزەر بخۆن، چونکە کاتێک جگەر نەخۆشە ناتوانێت کارۆتینەکان وەربگرێت، هەروەها ئەو کەسانەی برین و هەوکردنی گەدە یان ڕیخۆڵەیان هەیە بەهەمان شێوە نابێت بیخۆن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا