لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی خواردنەوە وزە بەخشەکان

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوە وزە بەخشەکان ناوبانگێکی گەورەیان لە جیهاندا بە دەست هێناوە، بەهۆی ئەوەی یارمەتیدەرەکی باشن بۆ دابین کردنی وزەی لەش و زیاد کردنی سەرنج بە شێوەیەکی خێرا، بەکارهێنانیشیان لە لایەن هەموو تەمەنێکەوە گونجاوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، خواردنەوە وزە بەخشەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە شەکر و کافایین پێکدێن، هەروەها ڤایتامین بی تێدایە کە خواردن دەگۆڕێت بۆ وزە سود بە تەواوی جەستە دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەمانەشدا ترشە ئەمینیەکانی وەک تۆرین و لاکریتینی تێدایە، کە بەرپرسن لە جێ بەجێ کردنی زۆربەی ئەرکە بایۆلۆجیەکانی لەش، یارمەتی چالاک بوونی جەستە دەدات، هەروەها هەندێک گیای سروشتی تێدایە وەک جێنسینگ، گارنا.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی ئەنجام دراوە، هەندێک لە سودەکانی خواردنەوە وزە بەخشەکانیان ڕوون کردۆتەوە لەوانە بریتیە لە ، بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی لەش زیاد کردنی توانای خۆڕاگری، هەروەها یارمەتی نوێکردنەوەی ئاستی وزە دەدات، یارمەتی پڕکردنەوەی وزەی لەش دەدات بەهۆی کالۆریە بەرزەکەیەوە، لەش بە شێداری و بەهێزی دەهێڵێتەوە.

هەندێک لە خواردنەوە وزە بەخشەکان ترشی ئەمینی کریاتینیان تێدایە، کە یارمەتیدەرێکی باشە  بۆ بنیاتنانی ماسولکەکان، یەکێکیتر لە سودەکانی تایبەتە بەو کەسانەی ئالودەی خواردنەوە کهولیەکان بوون، چونکە یارمەتی پاکبوونەوەی لەش دەدات لە ژەهرەکان، هەروەها بەهۆی ماددە جیاوازەکانی ناویەوە، جگەر لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە، بەبێ ئەوەی کالۆری بۆ زیاد کرابێت.

لەهەمان کاتدا پسپۆڕانی بواری خۆراک هۆشدارییان داوە سەبارەت بە مەترسی خواردنەوە وزە بەخشەکان، بە تایبەت بۆ گەنجان بەهۆی زۆری شەکر و کافایین تیایدا، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و دروست بوونی کێشە لە دڵ و دەمارەکان زیاد دەکات، هەروەها پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و زیان بە دایکانی دووگیان دەگەیەنێت، هەروەها توشی دڵە ڕاوکێ و بێ خەویت دەکات هەندێک جار، کاریگەری ڕاستەوخۆ دروست دەکات لەسەر کۆ ئەندامی هەرس منداڵان توشی سکچوون دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا