کۆرۆنا هەزارانساڵ پێش ئێستا هەبووە

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا توسی بووە، هەزاران ساڵ لەمەو پێش بوونی هەبووە.

توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە، پێیان وایە ڕەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا سەری هەڵدابێت،توشی ئەو کەسانە بووە کە لە ڕۆژهەڵآتی ئاسیا ژیاون.

هەروەها توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە بەڵگەیان دەست کەوتووە، کە یەکێک لە گرنگترین بەڵگەکان ئەوەیە جیناتی ڕەسەنی ئەو کەسانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیان کارلێک دەکات لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەربۆیە پێیان وایە، کە بە هۆی جیناتەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەتوانن زیاتر بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوەو بەرگەی بگرن، سەرکەوتنی ڤایرۆسەکە بەندە بە کارلێک کردنەوە لەگەڵ ئەو پرۆتینەی لە خانەکانی جەستە دروست دەبێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکەوەش چانسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ نەوەی داهتوو زیاتر دەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا