پۆڵەتیک پرێس
پەتاتە یەکێکە لەو خواردنانەی خواستێکی زۆری لەجیهاندا لەسەرە و پزیشکەکان بەردەوام دەڵێن ئەگەر بەشێوازێکی تەندروست ئامادەبکرێت و بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
بەشێکی زۆری خەڵک وابیردەکەنەوە پەتاتە هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش و زیانی بۆ توشبووانی دڵ هەیە، بەڵام ئەگەر بە کوڵاوی یان برژاوی بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت وانییە سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی دڵ هەیە لەبەر ئەم هۆکارانە:
-پەتاتە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات، کە هۆکارێکی سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشییەکانی دڵ.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-ئەو ڤیتامین و کانزایانەی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروست دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە.