خواردنی سندی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

سندی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان کە بۆ تەندروستی گرنگن، لەگەڵ ئەوەشدا وەک چارەسەرێک بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرەکان بەکاردەهێنرێت.

سندی ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵدا هەیە، ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، لەکاتی خواردنیدا وادەکات ڕێژەی شەکری خوێن زۆر بەهێواشی بەرزبێتەوە، ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە و دەتوانن بیخۆن.

فوائد الجريب فروت ومضاره بالتفصيل.. اقرئي بتأنٍ | مجلة سيدتي

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە و ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، ترشی سیتریکی تێدایە خوێ و ئۆکسالاتی کالیسیۆم لە گورچیلەدا کەمدەکاتەوە کە هۆکارێکە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە بەسوودەکانە بۆ جەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا