خواردنەوەی چای تاڵ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

چا یەکێکە لە خوردنەوە زۆر باوەکان لەجیهاندا بەردەوام باس لەوە دەکرێت ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەبێ شەکر واتە چای تاڵ بخورێتەوە سوودەکانی زۆر زیاترە.

خواردنەوەی چای تاڵ یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە هەیە ڕێگری لە قەبزی و سکچوون دەکات، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکات.

دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکانی ناودەم دەدات، یارمەتی تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات، پارێزگاری لە ترشەڵۆکی گەدە دەکات، جوڵەی خوێن ئاسان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا