ئایا کرێمی دژەخۆر کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی ڤیتامین دی هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشیەکانی پێست ڕایگەیاند بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر بە بەردەوامی ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ڤیتامین لە جەستەدا دەکات.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات لەکاتی بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆریشدا جەستە ڤیتامین دی بەرهەمدەهێنێت بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی بەکاربهێنرێت ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ئەو ڤیتامینە لەجەستەدا دەکات، کاتێک جەستە بەر تیشکی سەروبنەوشەیی دەکەوێت دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی ڤیتامین دی ئەو تیشکەش بەرپرسە لە تۆخبوونی ڕەنگی پێست بەڵام بەردەوام بەکارهێنانی ئەو جۆرە کرێمە ڕێگری لێدەکات.

Tìm Hiểu Thông Tin Về Xét Nghiệm Lupus Ban Đỏ - Diag

پزیشکەکە جەختی لەوەکردووە ئەو جۆرە کرێمانە لەو کاتەدا ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ئەو ڤیتامینە دەکەن کە بە چینێکی ئەستوور لەسەر پێست دابنرێن و هەموو دوو کاتژمێر جارێک نوێبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت واز لە بەکاهێنانی ئەو جۆرە کرێمانە بهێنرێت چونکە زیانی تەندروستی بۆ پێست دەبێت وەک سووتان و کێشەکانی پێست، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی کەم بەکاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا