پۆڵەتیک پرێس
شارەزایانی بواری تەندروستیی باس لەوە دەکەن، زۆر بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان کاریگەری دەکاتە سەر لاوازبوونی بیرەوەری مرۆڤ و وا دەکات زوو زانیارییەکانی لەبیربچێتەوە.
شارەزایانی ڕوسیا دەڵێن: بەپێی تێپەڕبوونی کات، زۆر بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان کاریگەری لەسەر بیرەوەری مرۆڤ دادەنێت بەجۆرێک، بەهۆی پشت بەستن بە میمۆری مۆبایلەوە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بە باشی زانیاری و ڕاستییەکان لە مێشکیدا بهێڵێتەوە.
باس لەوەش دەکەن، پێویستە کۆمەڵێک ڕاهێنانی تایبەت بە باشترکردن و چالاککردنی بیرەوەری مێشک بکرێت ئەوەش بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی لەبیرچوونەوە و بەهێزکردنی توانای زەخیرەکردنی زانیارییەکان لە مێشکدا.
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک، ئەو منداڵانەی بەشێوەیەکی چالاک مۆبایل بەکاردەهێنن، وەڵامدانەوەیەکی هێواشیان بۆ شەپۆلە دەنگی و تیشکییەکان هەیە، هاوکات، هەڵەی ڕێنووسی زیاتر دەکەن و توانای کارکردنیان لاوازە.