چوار خواردن بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕان باس لە هەندێک خواردن دەکەن بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەشی کەسەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین ئەی و جی گرنگیەکی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە، هەروەها پێویستە سیستمە خۆراکیەکان زینکیشی تێدا بێت کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش.

چوار خواردن بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا:

-گازۆ
گازۆ ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی زینک، ئاسن، مەگنسیۆم و مس لەگەڵ ڤیتامینەکانی ئەی و کەی تێدایە، دەتوانرێت لەگەڵ شەربەت یان شۆفان وەک ژەمێکی سووک بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و بەرگری هەیە.

الکاجو hashtag on Twitter

-پاقلەمەنیەکان
پاقلەمەنیەکان سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ زینک، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، مەگنسیۆم، ڤیتامینەکان و ئاسنی تێدایە.

عكس ما هو شائع.. 14 فائدة لتناول البقوليات تجعلك تدمنها

-شوکولاتەی ڕەش
دەتوانرێت پشت بە شوکولاتەی ڕەش ببەسترێت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ زینک، یارمەتی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات، ڕۆژانە خواردنی ٢٨ گرام شوکولاتەی ڕەش ڤیتامین و بەرگری بۆ لەش دابین دەکات.

أطعمة تساعد في مقاومة كورونا.. ما هي؟ - Alghad

-گۆشت
بەرهەمە ئاژەڵیەکان سەرچاوەیەکی باشن بۆ زینک، زیادکردنی گۆشتی سوور و هێلکە و مریشک بۆ سیستمی خۆراکی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش، لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت و بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت.

اللحم البقري أم الدجاج.. أيهما أفضل لصحة الإنسان؟ | مصراوى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا