ئەو خواردنانەی مەترسی لەسەر مێشک دروست دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان چەند خواردنێک هەیە، کە کاریگەری خراپ لەسەر مێشکی مرۆڤ دروست دەکەن.

پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن، پەیوەندی هەیە لە نێوان نەخۆشی لەبیرچوونەوەو سیستمی خواردندا، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوونت بەو نەخۆشیانە باشتر وایە لە هەندێک خواردن دوور بکەویتەوە.

بە تایبەتی ئەو خواردنانەی ڕۆژانە دەیانخۆیت، باشتر وایە بە هیچ شێوەیەک نان و شیرینی و خواردنەوە گازیەکان نەکەی بە خواردنی رۆژانەت، چونکە دەبنە هۆی هەو کردنی مێشک و لە ناو بردنی خانەکانی دەمار.

هەروەها هۆشداری دەدەن دەربارەی، خواردنی بەهاراتە تیژەکان بەهۆی ئەوەی ماددەی کاپسیسینیان تێدایە، توانای مێشک کەم دەکەنەوەو کاریگەری خراپ لەسەر بیروەری دروست دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خواردنە سورەوکراوەکان و ژەمە خێرانکان، لەو خواردنانەن کە مەترسی لەسەر مێشک دروست دەکەن بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە، دەبنە هۆی کەمکردنەوەی چالاکی مێشک.

هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ماددەی پارێزگاری و خوێ و ترشەچەورەکان کە لە گۆشتی قوتو پەنیردا هەیە، دەبنە هۆی هەوکردنی مێشک و لەناو بردنی خانە خوێنبەرەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا