دەمیرتاش بە دوو ساڵ و نیو حوكمدرا

پۆڵەتیك پرێس

دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە لەسەر دۆسیەی هەڕەشەكردن لە دادوەری دۆسییەكانی دژەتیرۆر، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردنی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە دەركرد.

رۆژی 28 ی ئەم مانگە پرۆسەی دادگاییكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لەسەر دۆسیەی هەڕەشەكردن لە دادوەری دۆسییەكانی دژەتیرۆر بەڕێوەچوو، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە زیندانی سزا قورسەكانی ئەدێرنە بە سیستەمی ئۆنلاین بەشداری كرد.

دەمیرتاش لە دانیشتنەكەدا بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربوو و ڕایگەیاند، “داواكاری گشتیی ئەنقەرە سێ هەزار و 500 لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشكەش كردووە، بەڵام تەنانەت یەك بەڵگەی بەرجەستەكراو دژی تۆمارنەكراوە”.

پێشتر لە 22 ی ئازاری رابردوو دادگایەكی ئیستانبوڵ، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند، بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا