داداگای دەستووری تورکیا بڕیارێكی گرنگ لەبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای دەستوریی توركیا بڕیارێكی نوێی دەركردو هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سەڵاحەدین دەمیرتاش كرابوون ڕەتكردەوە و ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە دەسەڵاتی دادوەریی توركیا پێشێلی مافەكانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی كردووە لەسەر بنەمای نایاسایی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای دەستوریی توركیا دانی بەوەدانا، دەسەڵاتی دادوەریی توركیا پێشێلی مافەكانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلانی كردووە و لەسەر بنەمای نایاسایی تۆمەتی پشتیوانییكردنی تیرۆریان خستۆتە پاڵ، جگە لەوەی دادگا بڕیاری قەرەبووكردنەوەشی بۆ دەمیرتاش دەركردووە.

دادگای دەستوریی توركیا لە بڕیارەكەیدا ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە بەرزكردنەوەی سكاڵا دژ بەسەڵاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی بەشدارییكردن لەچالاكییەكی ساڵی 2011 كە بەشێك لەبەشداربووان دروشمیان بۆ پشتیوانییكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان وتۆتەوە، پێشێلكردنی مافەكانی ناوبراوە.

دەركەوتووە كە دەمیرتاش لەڕێكخەرانی چالاكییەكە نەبووە، هەروەك بەشداریكردنیشی بەتەنها مانای ئەوەنییە كە ناوبراو بەشدارە لەجوڵەی ئەوكەسانەی چالاكیی نایاساییان ڕێكخستووە.

جگە لەوەی دادگا بڕیاریداوە دەبێت هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە بەبڕی 13 هەزارو 500 لیرە قەرەبوو بكرێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەنۆڤەمبەری لەساڵی 2016وە بەتۆمەتی پشتیوانیكردنی پەكەكە لەزیندانی ئەدرنەدایە و سەرەڕای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێتاوانی ناوبراوی سەلماندووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا ئامادەنین ئازادی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا