لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجومەنی دەستکاریکردنی دەستووری ئێران ناوی حەوت پاڵێوراوی وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران قبووڵکرد کە بڕیاروایە ڕۆژی ١٨ ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.

دوای ئەوەی چەندین کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کاندید کرد، ئەنجومەنی دەستکاریکردنی دەستوری ئێران تا ئێستا ناوی حەوت کەسی وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنەکە قبووڵ کردووە.

ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران:

-ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری

-موحسین ڕەزایی، ئەمینداری گشتی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران

-سەعید جەلیلی، ئەمینداری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران

– عەلی ڕەزا زاکانی، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانی ئێران

-ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

-عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران

-موحسین میهر عەلی زادە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ناوچەی ئابوری کیش

لەلایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی دەستکاریکردنی دەستوری ئێران، ناوی هەریەک لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران و ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی قبوڵ نەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا