ژمارەی کوژراوان لە غەززە لە 30 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵيستین رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی قوربانیان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە 30 هەزار کوژراو نزیک دەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ئاشکرایکرد،” لەئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، 29 هەزار و 606 کەس کوژراون و 69 هەزار و 737 کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەیەک لە قوربانیان هێشتا لەژێر داروپەردوودا ماون، بەهۆی ڕێگریکردنی ئیسرائیل لە گەیشتنی تیمەکان بەو شوێنانە.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، ژمارەی قوربانیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا