پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە موچەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی 5 ى ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، رێکەوتی 25- 26 ئەم مانگە، به‌پێی میكانیزمی مانگی پێشوو واتە بەلێبڕینی لە 21% موچەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه24 ی ئایار بڵاوكرایه‌وه، كە سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.