کرمێک زیانێکی زۆر بە ئەفریقا دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمەڵێک زانایان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە کرمی تەماتە کە ناوە زانستیەکەی توتا ئەبسولوتایە هۆکارێکە بۆ زیانێکی گەورەی کشتوکاڵی ئەفریقا، ساڵانە بەبڕی ١١.٤٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی زیان بە کشتوکاڵی ئەفریقا دەگەیەنێت، دوای ئەو کرمی پایزە دێت ناسراوە بە کرمی لۆکە ئەمیش دەبێتە هۆی زیان، ساڵانە بەبڕی ٩.٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی زیان بە کشتوکاڵی ئەفریقا دەگەیەنێت.

دودة تتسبب في خسائر باهظة لقارة إفريقيا !

زانایان لێکۆڵینەوەکەیان بۆ مەبەستی ئابووری ئەنجام داوە، تا جۆری ئەو کرمانە بزانن کە هێرش دەکەنە سەر کشتوکاڵی ئەفریقا و زیانی پێدەگەیەنن، لەئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو جۆرە کرمانە ساڵانە بەبڕی ٣.٦٦ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبنە هۆی زیان گەیاندن.

ئەو کرمانە جۆرێکی نامۆی ڕووەک یان ئاژەڵن، مرۆڤ لەشوێنی بنەڕەتی خۆیان دەیانجوڵێنن بۆ ئەوەی لەشوێنی بیانی دابنرێ و لەکۆتایدا دەبنە هۆی زیان.

دودة تتسبب في خسائر باهظة لقارة إفريقيا ! (1)

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوەپێویستە ڕێگری لە گەیشتن و بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکانی ئەو کرمانە بکرێت، بەمەش تێچووی بەرهەم و زیانی بەرهەم کەم دەبێتەوە و گوزەرانی جوتیارانیش باشتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا