لە ٣٧ ڕۆژدا چوارجار هاوسەرگیری کرد

پۆڵەتیک پرێس

کارمەندێکی بانک لە تایوان لەماوەی ٣٧ ڕۆژدا چوار جار هاوسەرگیری دەکات، بابەتەکە مشت و مڕی ئەخلاقی و یاسایی لێکەوتەوە و گەیشتە دادگای تایوان.

بەپێی سەرچاوەکان هۆکارەکەی ئەوبوو پشوو بەدەست بهێنێت لە کارەکەی، کارمەندەکە بیری لەوە دەکردەوە ئەو پشووە چوار جار بەدەست بهێنێت.

یاسای تایوان دەڵێت، کارمەندان دەتوانن پشووی هاوسەرگیری وەربگرن بەمەرجێک لە هەشت ڕۆژ تێپەڕ نەکات، بەڵام وادیارە ئەو پشووە کەم بووە بەلای ئەو کارمەندەوە، بۆیە کارمەندەکە بڕیاریدا پێش تەواو بوونی پشووەکەی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە یەکسەر جارێکی دیکەش هاوسەرگیری لەگەڵ بکاتەوە، ئەم کردارەش بۆ چوار جار دووبارە بکاتەوە هەتا ٣٢ ڕۆژ پشووی دەست بکەوێت.

موظف بنك يتزوج 4 مرات في 37 يومًا

لەگەڵ ئەوانەدا کارەکە هەروا ئاسان نەبووە، دوای جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی و هێنانەوەی جارێکی دیکە و پێشکەش کردنی داوای پشووەکە ئەو کەسەی پشووەکەی دەدا ڕەتیکردەوە، بەڵام ئەمە کارمەندەکەی نەوەستان و سێ جار داوای پێشکەش کرد و سەردانی فەرمانگەی کارەکەی کرد بۆ بەدەست هێنانی پشووەکانی وەک مافێکی خۆی.

دوای لێکۆڵینەوەی بابەتەکە فەرمانگەکە ئەم کارەی کارمەندەکەی وەک کارێکی نائەخلاقی سەیرکرد بەڵام دژی یاسا نەبووە، بۆیە سەرپێچی بە بڕی ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆکراو، کارمەندەکە ئەم بریارەی بەدڵ نەبوو داوای تێهەڵچوونەوەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا