منداڵێک خوشکەکەی لە هێرشی هەڵۆیەک ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی ئیسپانی لەکاتی خواردنی نانی ئێوارەدا لەگەڵ خێزانەکەی لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری ماریبای ئیسپانی ڕوبەڕوی هێرشی لەناکاوی هەڵۆیەک بوەوە لەوکاتەی لە تەنیشت مێزەکەوە یاری لەگەڵ منداڵەکان دەکرد.

هەڵۆکە هەوڵی ڕفاندنی لولویدا کە تەمەنی چوار ساڵە لەکاتی یاریکردن لەگەڵ خوشکە تەمەن شەش ساڵەکەی کە ناوی جابرییلە، لەوکاتەدا جابرییل لە مێزەکە نزیک بوەوە و خوشکەکەی لەسەر ڕێگای هەڵۆکە ڕاکێشا، ئەمەش بووە هۆی ڕزگاربوونی لولو هەروەها هەڵۆکەش خۆی کێشا بە شوشەکەدا.

طفل ينقذ شقيقته من هجوم النسر في إسبانيا | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية

هەڵۆکە بەو خۆکێشانەی بە شوشەکەدا ئازاری پێگەیشت، دایکی منداڵەکەش وتی: هەڵۆکە هێرشی کردە سەر کچە بچووکەکەم، بەڵام ئەوەی جابرییل کردی توانی خوشکەکەی ڕزگار بکات و هەڵۆکە خۆی بکێشێت بە شوشەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا