پۆڵەتیک پرێس
بۆ دیزاین کردنی وێنی سێ دووری چەندین ئامێر هەیە، کە وات لە دەکات هەست بکەی ڕاستیە وێنەکە و وێنەکێشان بە شێوەی 3Dبۆ چەندین مۆدێلی جیاواز بەکاردەهێنرێت.
هونەرمەندێکی گەنجی چینی، چەند تابلۆیەک دەکێشێت بە دیزاینی سێ دووری، وات لێ دەکات هەست بکەی کەوتویتەتە بارودۆخێکی ڕاستەقینەوە، لە ڕێگا گشتیەکان و بەردەم ماڵەکان و لەسەر دیوارەکان.
فنان شاب صيني يبتكر أوهاما ثلاثية الأبعاد تخدع أبصار المارة pic.twitter.com/R2dBKZLqaG
— CGTN Arabic (@cgtnarabic) June 12, 2021
ئەو هونرمەندە یەکێک لە کارەکانی کێشانی وێنەیەکە لە بەردەم ماڵەکاندا، وەک دروست کردنی چاڵێک بە دیقەیەکی بەرز کە ئەو کەسە وا هەست دەکات دەکەوێتە ناوی.
هەروەها دروست کردنی پەیژەیەک کە وا هەست دەکەیت لە کاتی سەرکەوتن بە سەریدا، دەگەیت بە شوێنێک.
یەکێک لە دیارترین کارەکانی ئەم هونەرمەندە کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دروست کردنی چاڵ و قەدەغەکردنی ڕێگایە، بۆ ئەوەی ئاژەڵ و مرۆڤەکان خۆیان لابەن لە ڕێگاکە، هەرچەندە ڕاستیش نین.