بەڤیدیۆ..بلۆگەرێکی بەناوبانگی جیهانی بینەرانی بەم شێوەیە سەرسام دەکات

پۆڵەتیک پرێس

جۆی جێنکینس، بلۆگەرە بەناوبانگەکەی ئینتەرنێت ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بڕیاریدابوو ئەمجارە بە ژەنینی پیانۆ لەژێر ئاودا سەرنجی بینەرانی ڕابکێشێت.

وەک لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چۆن بلۆگەرەکە بەهاوکاری تیمی کامێراکەی پیانۆکەیان بۆناو ئاوەکە دابەزاند، پاشان پۆشاکی تایبەت بە مەلەی لەبەرکرد و چووە ژێر ئاوەکە بۆ ژەنینی پیانۆکە.

جۆر جێنکینس لەکەناڵی یوتوب وەک کەسێک کە مۆسیقا لەو شوێنانەدا دەژەنێت کە هیچ کەس پێشبینی ناکات ناسراوە، هەروەها لە یەکێك لە ڤیدیۆکانیدا پیانۆی لەسەر باڵۆنێک ژەنیووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا