ئیسرائیل ئاگربەست رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر غەززە و بەرەبەیانی رۆژی هەینی بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەر یەكە لە میسر، قەتەر، ئوردن، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و فەرەنسا و ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتانی نێودەوڵەتی هەوڵە دیپلۆماسیەكانیان خستەگەڕ بە ئامانجی ئەوەی بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل قایل بكەن بە راگەیاندنی ئاگربەست.

رۆژی پێنج شەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێكی دیكە بۆ تاوتوێكردنی پرسی شەڕی ئیسرائیل و غەززە كۆبووەوە و نوێنەرانی فەلەستین و ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر یەكدی.

رۆژی پێنج شەممە 11 هەمین رۆژی بەردەوام بوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان بوو لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، تا ئێستاش لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە دووسەد فەلەستینی كوژراون و نزیكەی 2000 كەسیش برینداربوون، كە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەیە، هاوكات بەهۆی موشەكەكانی حەماسیشەوە 12 ئیسرائیلی كوژراون و 300 ی دیكە برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا