سەرچاوەیەک ناوی کاندیدانی وەزیری تەندروستی عێراق ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی عێراق ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری تەندروستی حکومەتەکەی مستەفا کازمی .

ئەو سەرچاوە عێراقیە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ ی ئایاری ٢٠٢١ بۆ ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی قسەی کردووەو ڕایگەیاندووە سێ کەس پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری تەندروستی دوای ئەوەی حەسەن تەمیمی، وەزیری پێشووی تەندروستی دەستی لەکارکێشایەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە هەریەک لە هانی عەقابی، بریکاری هونەری وەزارەتی تەندروستی و عەباس صەحن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی واسیتی بەغدا و غایب عومەیری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون، پاڵێوراون ببنە وەزیری نوێی تەندروستی لە کابینەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیراندا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، “مستەفا کازمی لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ناوی وەزیری تەندروستی بۆ دەنگدان لەسەری پێشکەشی پەرلەمان دەکات دوای ئەوەی لایەنەکان لەسەر یەکێک لەم ناوانە ڕێکدەکەون”.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا