پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، بڕی 198 ملیۆن دۆلار خراوەتە بازاڕەکانی دراو.
لەو بڕە پارەیەی بانکی ناوەندی، 165 ملیۆن و 197 هەزار و 942 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە و، بڕی 33 ملیۆن و 426 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی خستە بازاڕەوە.
هەرچی سەبارەت بە نرخی دۆلاریشە لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوول،نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.