وەزیری پێشمەرگە و نوێنەری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە هەرێم کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ راوێژکاران و نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامانجیانە پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە سەربخەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێککەوتی 23-1-2024، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی پێشوازی کرد لە جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا و راوێژکارانی باڵای وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەت، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ، ئەمینداری گشتی، جێگرانی سەرۆکایەتی ئەرکان و نوێنەرانی فەرماندەیی هێزەکانی(70-80)، بەرێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوون.
پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە،خۆئامادەکردن بۆ هەڵسەنگاندنی ساڵانەی جێبەجێکردنی یاداشتنامەیی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە،لە خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هەروەها رایگەیاند:” ئامانجمان سەرخستنی پرۆسەی چاکسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە لەم پێناوەشدا بەردەوامین و هەنگاوەکانمان خێراتر کردووە بە مەبەستی بنیادنانی هێزێكی تۆکمەی سەربازیی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لەبەرامبەردا، جەنەڕاڵ مەکێنزی، بە گرنگیەوە باسی لە هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد لە پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی خاڵەکانی کارنامەیی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەروەها رایگەیاند: ئیرادەیەکی بەهێز هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرامبەر پرۆسەی چاکسازی لەم پێناوەشدا ئێمە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا و پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا