“هەواڵی روودانی گرژی لەناو کۆنگرە دوورە لە راستییەوە”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند، هەواڵی روودانی گرژی لەناو کۆنگرە دوورە لە راستیەوە.

تەلار لەتیف، وتەبێژی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، لە چەند کەناڵ و پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا هەواڵی روودانی شەڕ و گرژی لەناو کۆنگرە بڵاوکراوەتەوە. بۆ هەموولایەکی رادەگەیەنین کە سەرجەمی ئەو هەواڵانە درۆن و دوورن لە راستییەوە.

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئیستادا ئەندامانی کۆنگرە و لیژنە تایبەتەکانی ئەمڕۆی کۆنگرە، سەرقاڵی کارەکانی خۆیانن و بڕیارە تا کاتژمێر 3 راپۆرتی 6 لیژنە باڵاکەی کۆنگرە تەواو ببێت و پاش هەڵسەنگاندنی لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە، دەنگی لەسەر بدرێت.

شایەنی باسە، ئەمڕۆ 28ی ئەیلوولی 2023، لە دووەمین رۆژی کۆنگرەی پێنجەمینی یەکێتیدا، 6 کۆمسیۆنی جیاواز پێکدێت و گفتوگۆ لەبارەی 6 پرس و تەوەری جیاواز دەکەن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکەن. پاشان بەشێوەیەکی گشتیی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانیان دەخرێتە بەردەم ئەندامانی کۆنگرە بۆ هەڵسەنگاندن و وردبینی و پاشانیش دەنگدانی لەسەر دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا