کۆمیسیۆنی عێراق: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا و لە ڕۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ ی نیسانی ٢٠٢١  بڵاویکردووەتەوە، کۆمیسیۆنەکە داوا لە هاوپەیمانێتی و پارتەکان و کاندیدان دەکات سود لەو ماوەیە وەربگرن کە بۆ تۆمار کردن ماوە تا ناوی خۆیان تۆمار بکەن و راشیگەیاندووە ئەو وادەیە سەرەتای مانگی ئایار کۆتایی پێدێت.

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەنگاو و ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەردەوامە .

ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆمیسیۆن لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ١٠ ڕۆژ لە وادی دیاریکراوی خۆی دوا بکەوێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا