“نزیكەی شەش هەزار خێزانی ئاوارە لە سلێمانیەوە گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە 2ی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەكو 21ی ئایار پێنج هەزار و 767 خێزان كە دەكاتە 29 هەزار و 351 كەس لە سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە شارەكانی خۆیان لە دیالەو كەركوك ئەنبارو بەغداو بابل و موسڵ و سەڵاحەدین.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سامر مەشكور بدێوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق/ لقی سلێمانی دەربارەی دۆخی ئاوارەكانی شاری سلێمانی كۆبوەوە، كە لەئێستادا هەمو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان لە كەمپی ئاوارەكان كشاونەتەوەو هیچ هاوكاریەكیان نەماوە.

وتیشی، پاشان سەردانی كۆگای سەلەی خۆراكی ئاوارەكانیان كرد بۆ بەدواداچون بۆ جۆری خواردن و پێداویستیەكانی پاككردنەوەو چێشتخانە كە بەسەر ئاواەكاندا دابەش دەكرێت، جۆری خواردنەكان بەبەراوردی پێشو باشتركراوە.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، ئاوارەكان لە كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكان لەناو شاری سلێمانی لە 2 ی كانوونی دووەمی 2023 تاوەكو 21ی ئایاری 2023 گەڕاونەتەوە، بەجۆرێك پێنج هەزار و 767 خێزان كە دەكاتە 29 هەزار و 351 كەس كە گەڕاونەتەوە شارەكانی خۆیان لە دیالەو كەركوك ئەنبارو بەغداو بابل و موسڵ و سەڵاحەدین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا