ڕۆژانە خواردنی هەنگوین چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

هەنگوین لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی زۆر لە خواردن و شیریندا بەکاردەهێنرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام هەموو خواردنێک بەڕێژەیەکی گونجاو نەخورێت زیانی دەبێت.

پزیشکێکی بواری خۆراک دەڵێت: خواردنی کەوچکێک هەنگوین بۆ ئەو کەسانەی چالاکیان زۆرە هیچ زیانێکی نییە، بەڵام ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەن پێویست خواردنی هەنگوین کەم بکەنەوە، چونکە شەکری فرەکتۆزی ناو هەنگوین هەستی برسێتی زیاد دەکات، هەروەها یەکێکە لەو شەکرانەی وەک چەوری کۆدەبێتەوە.

Bee-lown out of proportion? New Zealand honey industry refutes glyphosate  contamination claims

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات نابێت واز لە خواردنی هەنگوین بهێنرێت، چونکە وزەیەکی باش بە لەش دەبەخشێت، هەنگوینی سروشتی ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردن بەرگریدا هەیە، دژەئۆکسانە و بەکتریا و ڤایرۆسەکانە، ڕۆژانە خواردنی کەوچکێک هەنگوین کاریگەری ئەرێنی بۆ لەش دەبێت و دەبێتە هۆی باشترکردنی میزاج و خەو.

هەنگوین دژەئۆکسانە لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، کاری ڕیخۆڵەکان باشتر دەکات، یارمەتی کرداری دڵ و دەمارە خوێنەکان دەدات، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ ڕێکدەخات ئەمەش ڕێگری لە جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات.

لەگەڵ ئەوەی هەنگوین شەکری فرەکتۆزی تێدایە ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەبێت ئاگاداربن و بەڕێژەیەکی دیاریکراو بیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا