پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی لیمۆ تام و بۆنێکی تایبەتی هەیە و سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک شەربەتی لیمۆ دەخۆنەوە، بەڵام هەندێک هۆکار واتلێدەکەن هەموو ڕۆژێک بە ڕێژەیەکی گونجاو بیخۆیتەوە.
ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن ڕۆژانە شەربەتی لیمۆ بخۆیتەوە:
-یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یەکێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.
-لیمۆ ڕۆڵێکی گرنگی بۆ دابەزاندنی کێش هەیە، شەربەتی لیمۆش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی پێست هەیە و شێداری دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی زیپکە و چرچولۆچی دەموچاو دەدات.
-خواردنەوەی گیراوەی ئاوی گەرم و لیمۆ لە بەیانیاندا یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات و کردارەکانی هەرس ئاسانتر دەکات.
-ترشی ستریک کە لە لیمۆدا هەیە مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە.