سوودەکانی فستق بۆ نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی شەکرەی جۆری٢ بەوە ناسراوە لەش توانای نییە بۆ بەکارهێنانی ئەنسۆلین بۆ میتاپۆلیسمی گلۆکۆز، تایبەتمەندی دژەئۆکسان و دژەهەوکردن لە فستقدا ڕێگری لەوە دەکات و لەش دەتوانێت بەشێوەیەکی باش ئەنسۆلین بەکاربهێنێت، بەشێوەیەکی گشتی چەرەسات سودێکی زۆری بۆ نەخۆشی شەکرە هەیە، بەڵام فستق بە پلەی یەکەم دێت، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کالۆری و شەکری خوێن و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە٢٧٪ کەمدەکاتەوە.

سوودە تەندروستییەکانی فستق بۆ نەخۆشی شەکرە:

-لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە فستق کالۆری و چەوری کەمترە بەراورد بە چەرەساتەکانی دیکە، لەکاتی خواردنیدا هەستی تێربوون زیاد دەکات بەمەش ڕێژەیەکی کەمتری لێدەخورێت.
-ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە، ڕێگری بەرزبونەوەی گلۆگۆز دەکات لەدوای ژەمەکان و کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە دەکات.


-فستق ڕێژەیەکی زۆر ترشەچەورییە تەندروستەکانی تێدایە، ئەو ترشەچەورییانە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ، نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات کە هۆکارێکن بۆ نەخۆشی شەکرە.
-فستق تاکە چەرەساتە بەشێوەیەکی سروشتی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، یارمەتی خانەکانی پەنکریاس دەدات کە بەرپرسە لە دروستکردنی ئەنسۆلین.
-نەخۆشی شەکرە هەندێکجار بەهۆی هەوکردنەوە ڕودەدات، فستق تایبەتمەندی دژەهەوکردنی تیدایە، ئەمەش ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات.
-فستق دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەدات.
-ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی، فستق ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێن دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا