خواردنەوەیەک لە پارشێودا بۆ دابەزاندنی کێش

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری کەسەکان لە ڕەمەزاندا کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش بێزاریان دەکات و دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، بۆ چارەسەرکردنی پێویستە سیستمێکی خۆراکی تەندروست و خواردنەوەی گونجاو هەڵبژێریت.

خواردنەوەی مۆز و پرتەقاڵ لە پارشێودا هەستی تێربون زیاد دەکات و ناهێڵێت تینوت بێت و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات، بەپێی توێژینەوەکان مۆز ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی کێشدا و پرتەقاڵیش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکان کە هەستی تێربون زیاد دەکات و ڕێژەیەکی زۆریش ئاوی تێدایە ناهێڵێت تینوت بێت، هەروەها ئەنەناس و کیوی سوودێکی زۆریان هەیە لە سووتاندنی چەوریدا.

پێکهاتە و شێوازی ئامادەکردنی خواردنەوەیەک لە پارشێودا کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و ناهێڵێت تینووت بێت:

پرتەقاڵێک، مۆزێک، سێ پارچە ئەنەناس، دوو پارچە کیوی، کوپێک ماستی کەم چەوری، هەمووی دەکەیتە خەڵاتەیەکی کارەبایەوە و تێکەڵی دەکەیت، کە ئامادەبوو وەک ژەمێکی پارشێو دەیخۆیتەوە، تەواوی مانگی ڕەمەزان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

طريقة عمل عصير الكيوي بالمانجو والأناناس - مشروبات وعصائر - عصائر رمضان -

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا