کاریگەری خواردنە ڕەشەکان لەسەر تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

ئەو خواردنانەی رەنگێکی ڕەشیان هەیە سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە، ئەو ڕەنگە ڕەشە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە، بەرگری لەش بەهێز دەکەن.

ئەو خواردنە ڕەشانەی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە:

-گوێزی ڕەش
دەوڵەمەندە بە ترشەکان و ئۆمێگا3 یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، هەستی تێربوون زیاد دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

ما هو الجوز الأسود و ما فوائدة الصحية | المرسال

-زەیتونی ڕەش
دەوڵەمەندە بە چەوریە سوودبەخشەکان و ڤیتامینەکان، پارێزگاری لە تەندروستی دەمارە خوێنەکان و چاو دەکات، هەروەها یارمەتی تەندروستی پێست و قژ دەدات.

الزيتون الاسود

-ڕەشکە
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پڕۆتین و کانزاکانی پۆتاسیۆم، ئاسن، کالیسیۆم، زینک، مس و ڤیتامینەکان، ئەگەری توشبوون بە هەوکردنەکان و ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە.

السمسم الاسود

-ترێی ڕەش
ترێی ڕەش ئەو ماددانەی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی دڵ و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات.

العنب الاسود

-سیری ڕەش
بیرەوەی بەهێز دەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات، خانەکان لە شێرپەنجە دەپارێزێت، سیر تایبەتمەندی دژەئۆکسان و شێرپەنجەی هەیە.

الثوم الاسود

 

-هەنجیری ڕەش
سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، یارمەتی کەم کردنەوەی کێش دەدات و خانەکان لە شێرپەنجە دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوانەشدا کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

التين

-توو یان شاتووی ڕەش
یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە.

التوت الاسود

-خورمای ڕەش
دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، پڕۆتینەکان، ڤیتامین و ڕیشاڵەکان، ئەو ماددانەی تێدایە کە ددانەکان لە کلۆربوون دەپارێزێت، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات.

البلح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا