پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی گەروو بەیەکێک لە نەخۆشیە بێزارکەرەکان دادەنرێت و کاتێک دۆخەکە قورس دەبێت کەسەکە ناتوانێت هەموو خواردنێک بخوات و تووشی ئازارێکی زۆر دەبێت، لەوکاتەدا هەندێک لە خواردنەکان چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکەن.
سێ خواردن چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکەن:
-ئاردی شۆفان
ئەو خواردنانەی نەرمن وەک ئاردی شۆفان باشترینن بۆ هەوکردنی گەروو چونکە بۆ قوتدان ئاسانن و زیان بە گەروو ناگەیەنن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاردی شۆفان تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی زۆر چاکبوونەوەی دەدات و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.
-ماست
یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی گەروو دەدات، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم و پڕۆتین و پڕۆبایۆتیکی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە گەشەی بەکتریا زیانبەخشەکان دەکات.
-شۆربای مریشک
خواردنە گەرمەکان یارمەتی هێورکردنەوەی گەروو دەدەن، شۆربای مریشک بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ توشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی گەروو دادەنرێت.