پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆر خواردنەوەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی ددانەکان هەیە و دەبنە هۆی نەخۆشیەکانی پوک و کلۆربوونی ددانەکان.
پێنج خواردنەوە زیان بە تەندروستی ددانەکان دەگەیەنن:
-خواردنەوە مزر و شیرینەکان
پارێزگاریکردن لە مینای ددان کارێکی زۆر پێویستە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی خواردنەوە مزر و شیرینەکان زیان بە تەندروستی ددان و مینای ددان دەگەیەنن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشەکان و شەکریان تێدایە.
-خواردنەوە گازییەکان
خواردنەوە گازییەکان بەگشتی و ئەوانەشی کە تایبەتن بە دابەزاندنی کێش شەکریان تێدانییە و کالۆریان کەمە، لەگەڵ ئەوەشدا ترشەکانیان تێدایە و هۆکارێکن بۆ خوورانی مینای ددان.
-شەربەتی میوەکان
شەربەتی میوە سروشتییەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانن بۆ جەستە، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیاندا زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنن.
-خواردنەوە وزەبەخشەکان
ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە هۆکارێکن بۆ کلۆربوونی ددانەکان و تێکچوونی مینای ددان.
-چا و قاوە
زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیاندا زیان بە مینای ددان دەگەیەنن.