ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ڕەنگەکانی ئەنسۆسیانین کە لە ڕووەکەکاندا هەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە، ئەویش ڕەنگەکانی سوور، مۆر و شینە کە لە میوە و سەوزەواتەکاندا هەن.

توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرکۆ لە فینلەندا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو ڕەنگانە کاریگەری لەسەر وزە و هەوکردنەکان هەیە، یارمەتی هاوسەنگی بەکتریای ڕیخۆڵە، گلۆکۆز و چەوری دەدات، هەروەها بۆ جەستە گرنگن.

Why is it important to eat a rainbow? — Nourished Beginnings

بەپێی ماڵپەڕی”ساینس دەیلی”، ئەو ڕەنگانە بەڕێژەی جیاواز لە خواردنەکاندا هەن و بەزۆری لەم خواردنانەدا هەن، پەتاتەی مۆر، توور، گێزەری مۆر، کەلەرمی مۆر، تووتڕک، بلوبێری، تووی ڕەش و سوور، باینجان، قۆخ، هەڵوژە، چەوەندەر و ترێی سوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا