پۆڵەتیک پرێس
خورما بەیەکێک لە تەندروستترین خواردنەکان لەجیهاندا دادەنرێت، شیرینییەکی سروشتی هەیە و دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان، دەتوانرێت ڕۆژانە چەند دەنکێک خورما وەک ژەمێکی سوک بخورێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتە، ڕۆژانە خواردنی خورما کە لە هەشت دەنک زیاتر نەبێت ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
-یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-سووڕی خوێن چالاک دەکات و سوودی بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە.
-تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە.
-گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی ددانەکان هەیە.
-خواردنی ماوەیەک پێش نوستن یارمەتی باشتربوونی خەو دەدات.