پۆڵەتیک پرێس
ڤیتامین سی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.
کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە خوێنبەربوونی پوک، چونکە ڤیتامین سی یارمەتی بەهێزبوونی ددانەکان دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی پوک دەکات، هەروەها توشبوون بە کەمخوێنی یەکێکی دیکەیە لە نەخۆشیەکان کە بەهۆی کەم ئەم ڤیتامینەوە ڕوودەدات، چونکە ڤیتامین سی یارمەتی باشتربوونی خڕۆکە سوورەکان دەدات و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.
کاتێک ڕێژەی ڤیتامین سی لە جەستەدا کەمدەبێت ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی پێست و هێواش سارێژبوونی برینەکان زیاتردەبێت، چونکە ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی پێستدا هەیە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات.