پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان هەموو خێزانەکان دوو ژەم ئێوارە و پارشێو خواردن ئامادە دەکەن، پێویستە خواردنە تەندروستەکان زیاتر بخورێن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان.
خواردنەکان دەبێت بەپێی ژەمەکان هەڵبژێرێن، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان پێویستە لە ژەمی پارشێودا نەخورێن بۆئەوەی کەسانی ڕۆژووان لە برسێتی و تینوێتی بەدووربن، ئەوانیش:
-خواردنە چەور و سوورەکراوەکان
خواردنە سوورەکراوەکانی وەک پەتاتە و ئەوانی دیکەش هەرچەندە تامێکی خۆشیان هەیە، بەڵام باشترە لە پارشیودا نەخورێن چونکە چەورن و دەبنە هۆی ئازار و ناڕەحەتی بۆ گەدە.
-خوێ
پێویستە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە خوێ نەخورێن، چونکە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و تینوێتی.
-شیرینیەکان
شیرینییەکان و هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە شەکر دەبنە هۆی قورسکردنی گەدە و دوای ماوەیەکی کەم لە خواردنیان هەستی ماندوبوون زیاددەکەن.
-کافایین
خواردنەوەکانی دەوڵەمەند بە کافایین وەک قاوە، چا و شوکولاتە ئەگەر لە پارشێودا بەڕێژەیەکی زۆر بخورێنەوە دواتر هەستی تینوێتی زیاددەکەن.
-خواردنەوە گازیەکان
بەهەموو شێوەیەک لەپارشێودا پێویستە لە خواردنەوە گازییەکان دووربکەونەوە، چونکە ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن و دەبنە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس.