ئەو خواردنانەی پێویستە لە ژەمی بەیانیاندا نەخورێن

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بواری خۆراک ڕایگەیاند: خواردنی هەندێک خواردن لە ژەمی بەیانیاندا لەوانەیە کێشەی تەندروستی دروست بکات.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات پێویستە لە ژەمی بەیانیاندا ئاگاداری ڕێژەی چەوری بیت کە لە پەنیرەکاندا هەیە، هەروەها باشترە خواردنە سورەکراوەکان لە ژەمی بەیانیاندا نەخورێت، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی زیاد بوونی کێش و توشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر و شەکرە.

خواردنی ئەو مادانەی دەوڵەمەندن بە چەوریەکان لەوانەیە هەوکردنەکان دروست بکات، بەتایبەتی هەوکردنی پەنکریاس.

پێویستە سەوزەوات و میوەکان بۆ ژەمی بەیانیان زیاد بکرێت، چونکە نەخواردنی سەوزەوات و میوەکان کەمی ڤیتامین لە لەشدا دروست دەکات، پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە لە بەیانیاندا لەش پێویستی بە چەوریە سوودبەخشەکان هەیە، بەڵام بەڕێژەیەکی گونجاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا