پۆڵەتیک پرێس
پزیشکانی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکەن لەکاتی هەبوونی ئازاری گەدە پێویستە واز لە هەندێک خواردن بهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە، لەوانەش خواردنی قورس، سورەکراو و چەور.
بەپێی توێژینەوەکان بۆ چارەسەرکردنی ئازاری گەدە پێویستە واز لە خواردنە ترشەکان، شیر و بابەتەکانی، کافاین، خواردنەوە گازییەکان و تەماتە بهێنرێت.
پزیشکەکان باس لەوەش دەکەن نابێت هیچ دەرمانێک بەکاربهێنرێت بەبێ ڕێنمای پزیشک، بۆ چارەسەرکردنی ئازاری گەدە پێویستەرێژەیەکی زۆر شلەمەنی بخورێتەوە بەتایبەتی ئاو، هەروەها سەوزە و میوە و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان چارەسەرێکن بۆ ئازاری گەدە، دەتوانرێت خواردنەوەی بابونج وەک هێورکەرەوەیەک بۆ ئازاری گەدە بەکاربهێنرێت.