دوای جەژن رێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەدواین كۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رێككەوتن بۆ پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنییان تێدا دروستبووە كرا، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت “دوای جەژن دەست بە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی رێككەوتنەكە دەكەین”.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا شاندی سەربازی هەرێم، بە سەرۆکایەتی جەمال محەمەد ســەرۆکی دەستەی ئــەرکانی وەزارەتــی پێشمـەرگە و جەبار یاوەر مـەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانـــی بــارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیان كرد لە بەغدا کرد، دواتر شاندێك لە بەغداوە هاتنە هەرێم و رێككەوتنێكی سەربازیان ئەنجامدا.

جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “دوای ئەوەی باسمان لە بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان كرد، بەتایبەت ئەو بۆشاییە ئەمنیەی دروست بووە لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بووەتە هۆکار بۆ دروست کردنی مۆڵگەیەکی باش بۆ تیرۆریستانی داعش، رێككەوتین لەسەر ناوەندەكانی هەماهەنگی و هێزی هاوبەش”.

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی “دوای جەژن بەكردار دەست بە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە دەكەین، بۆ رێگریکردن لە جموجوڵەكانی داعش”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا