پۆڵەتیک پرێس
رێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی حکومەتی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی ” هێزی وەحشیانە دژی خۆپیشاندەرانی فەڵەستین” تۆمەتبار دەکات کە تێیاندا سەدان خۆپیشاندەر بریندار بوون .
رێکخراوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بەکارهێنانی ئەم شێوازە لە توندوتیژی نایاسایی و نەگونجاون، داواش دەکات سوپای ئیسرائیل بەزوویی پرۆسەکانی هەڵکوتانە سەر و گواستنەوەی زۆرەملێ و کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە قودسی ڕۆژهەڵات بوەستێنێت”.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش کردووە “بەڵگەیان کۆکردووەتەوە کە ئاشکرای دەکات سوپای ئیسرائیل هێزی توندوتیژ و هەڕەمەکیان دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی فەڵەستین بەکارهێناوە”.
بەگوێرەی دواین ئاماری ڕاگەیەندراو، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی باکوری کەرتی غەززە لەفەڵەستین، 21 هاوڵاتی فەڵەستینی بوونە قوربانی لەناویاندا سێ منداڵ هەیە و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بریندارن.