وەزارەتی دارایی: بەردەوامین لە جێبەجێكردنی قۆناغەكانی یاسای چاكسازی

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاكی هەرێم كۆبونەوەو رایگەیاند، پێداچوونەوە بە یاسای چاكسازیدا دەكەن و بەردەوام دەبن لە جێبەجێكردنی یاساكە.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی لە كۆبونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و هەریەك لە بەڕێوبەرە گشتیەكانی بوودجە و ژمێركاری و خانەنشین و بانكە بازرگانیەكان ئامادەی بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆبونەوەكە بەمەبەستی پێداچوونەوە بووە بە یاسای چاكسازی و تیشكخراوەتە سەر ئەو خاڵانەی كە لە یاسای چاكسازیدا هاتووە بە تایبەت پرسی دۆسیەی فەرمانبەران.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە، بەردەوامدەبن لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی چاكسازی.

یاسای چاكسازی لەم خولەی پەرلەمان و كابینەی نۆدا پەسەندكرا، بەڵام بەوتەی بەشێك لە هاوڵاتیان لەو یاسایەدا تەنها دەست بۆ بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران براوەو نەتوانراوە لە سێكتەرە گرنگەكاندا كار بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا