هۆشدارییەكی توند لە ئەمریكاوە بۆ عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەبارەی هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی لە عێراق لەلایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، ئەمریكا هۆشداری دەداتە عێراق.

دیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناتوانین ئەو هەڕەشانە قبوڵ بكەین، كە لە دەكرێنە سەر بەرژەوەندی و سەربازانمان لە دەرەوەی وڵات.

لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا وتی: ئەوە بابەتێكە وەزیری دەرەوە قسەی لەسەر كردووە من نامەوێت قسەی لەسەر بكەم.

شەوی رابردوو، شەش موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كرا، كە نزیك بارەگایەكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە و لایەنە ئەمنییەكانی هەرێم، حەشدی شەعبی لەسەر ئەو بابەتە تۆمەتبار كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا