چەند هێزێکی عێراق هەوڵ دەدەن سەدر بگەڕێننەوە ململانێی هەڵبژاردنەکان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی ‌چەند هێزێکی سیاسی عێراق لەهەوڵدان بۆ ئەوەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر هانبدەن تا لەبڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان پاشگەزببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە فازڵ فەتلاوی ئەندام پەرلەمانی عێراق رایگەیاد، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن موقتەدا سەدرەوە کاریگەری لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەبێت.

وتیشی: ئامانجی ئەم سەرکردە و کەسایەتییانە ئەوەیە موقتەدا سەدر بگەڕێننەوە بۆناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەپێناو سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن موقتەدا سەدرەوە پاڵ بە چەند هێز و لایەنێکی دیکەوە دەنێت لەبەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان پاشگەزببنەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق دەبێت لەوادەی خۆیدا.

پێنجشەممەی رابردوو موقتەدا سەدر رایگەیاند بەشداری لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا ناکات کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، هاوکات کشانەوەی خۆی لەحکومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا