پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە(3-10-2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری پێشوو)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئه‌مڕۆ له یادی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به رێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین”.
سەرۆکی هەرێم لەو یادەدا داوای یەکڕیزی و تەبایی دەکات و رایگەیاند، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک مام جەلالیش بوو”.
رۆژی 3-10-2017، مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حەوتەمین سەرۆککۆماری عێراق لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.