پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق ئه‌مڕۆی چوارشه‌ممه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك، جێگر و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دادگای فیدراڵیی عێراقی دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق و سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق، سه‌رۆكی نوێ و جێگری سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق دیاریكران.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵیی عێراقیش دیاریكران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌مه‌به‌ستی ده‌رچواندنی مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، نوسراوی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات.
دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی عێراق له‌كاتێكدایه، تا ئێستا ناوه‌كانیان ئاشكرانه‌كراوه.