(لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێی دا)، دووەمین کۆچیرۆکی دانا فایەق بڵاو کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

(لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێی دا)، دووەمین کۆچیرۆکی دانا فایەق لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە بڵاو کرایەوە.

دانا فایەق، لەبارەی پەرتووکەکەیەوە بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێسی وت: “دوای کۆچیرۆکی (حیکایەتی ڕەشپۆشەكان)، کە ساڵی 2008 چاپ بوو، (لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێی دا) دووەمین کتێبمە، ئەمەی دووەمیان نازانم بڵێم کۆمەڵێک چیرۆکە یان چیرۆکێکی درێژە.

وتیشی: “لەناکاو زەنگی تەلەفۆنەکە لێی دا، پێنج چیرۆکی لەخۆ گرتووە، کە کۆمەڵێک چەمک و تێما چیرۆکەکانی پێکەوە بەستووەتەوە، ئەوەیە کە وتم، نازانم ئەم کتێبە بریتییە لە کۆمەڵێک چیرۆک یاخود یەک چیرۆکە. بەو مانایەی هەر یەکێک لە چیرۆکەکان ئەکرێت سەربەخۆ بخوێنرێنەوە، بەڵام پێکەوەش بە هەموویان چیرۆکێک تەواو ئەکەن و پارچەی چیرۆکەکان لەناو یەکتریدا ئەبینرێنەوە.”.

بە گشتیی تێکڕا بابەتی چیرۆکەکانی ئەم پەڕتووکە باسکردنە لە چەمکی تەنیایی، ناپاکیی، دابڕان و خەمەکانی تری مرۆڤی ئەم سەردەمە، زمانی گێڕانەوەی چیرۆکەکان تا ڕادەیەکی زۆر چڕن و هەوڵ دراوە دوور بن لە درێژدادڕیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا